حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەناردەکردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکانی هەیە

K24 – هەولێر:
ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، لە ئێستا به‌رهه‌مه په‌له‌وه‌رییەکان وه‌ك گۆشتی مریشك و هێلكه، دوو هێنده‌ی خواستی بازاڕه‌كانی ناوخۆن، حكومه‌ت له‌هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنیانه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌م بواره‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی خواست و سه‌رنجی بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان رابكێشن.
موکریان نادر، سەرپەرشتیاری کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی کەمی هاوردەکردنی هێلکەوە، ئێستا لە ناوخۆدا بەرهەمهێنانی هێلکە لە ئاستێکی بەرزدایە.
پرۆژه‌كانی بواری په‌له‌وه‌ری، هاوشانی ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی دیكه، له‌رووی ته‌كنیكی كاركردنه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كاركردنه‌كان ته‌واو سه‌رده‌میانه‌ن، ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش وایكردووه سێكته‌ری په‌له‌وه‌ری به‌ره‌وپێش بچێت، ئێستا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان دوو هێندەی خواستی بازاڕه‌كانی ناوخۆیه و حكومه‌ت بیری لە ھەناردەكردنی كردووەتەوە.
لای خۆیەوە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بە کوردستان24ـی گوت: ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا لە کاردان رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 15 هەزار کارتۆن هێلکەیان هەیە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە حەوت هەزار کارتۆن هێلکە هەیە.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ، ئاماژەی بەوەشدا، بیرمان لەوە کردووەتە جگە لە بازاڕەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق، هەناردەی دەرەوەی عێراقی بکەین. هاوکات گوتیشی: لە ئێستادا لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵین بۆ ئەویە بتوانین ئەو هێلکە و مریشکەی لە هەرێمی کوردستان کە زیاترن لە پێویستی ناوخۆ رەوانەی وڵاتانی دیکە بکرێن.