ده‌م پارتی: مه‌رال دانش و موراد چه‌پنی بۆ شاره‌وانی ئیستانبۆڵ كاندیدكران

K24 – هەولێر:

ئایشه‌گووڵ دۆغان گوته‌بێژی ده‌م پارتی له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، مارال دانش بێشتاش و موراد چەپنی بۆ شارەوانی ئیستانبوڵ کاندیدکران.

هه‌روه‌ها دۆغان روونیشیكرده‌وه‌، کەمال بولبول بۆ شارەوانی ئەنتالیا و هه‌روه‌ها ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر بۆ شارەوانی مێردین کاندید کران

گوته‌بێژی دەم پارتی ئاشكراشیكرد، ئایشە سەرا بوجاک و دۆغان هاتون بۆ شارەوانی دیاربەکر و هه‌روه‌ها عەبدوڵڵا زێدان و نەسلیهان شەدال بۆ شارەوانی وان کاندید کران.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە 31ـی مانگی ئاداری داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا 36 پارتی سیاسی مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بکەن لەوانەش: دەم پارتی، ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە، ئیی پارتی، دەڤا، سەعادەت، ئاییندە، هوداپار و تەواوی ئەو فراکسیۆنانەی کە لە پەرلەمانی تورکیا کورسییان هەیە و ئەو پارتە تۆمارکراوانەی کورسی پەرلەمانییان بەدەستنەهێناوە دەتوان بەشداری بکەن.