هەژار سابیر هۆكاری وازهێنانی لە راهێنەرایەتی ئاكرێ ئاشكرا دەكات

هەژار سابیر راهێنەری دەستلەكاركێشاوەی یانەی ئاكرێ
هەژار سابیر راهێنەری دەستلەكاركێشاوەی یانەی ئاكرێ

هەژار سابیر دوای 60 رۆژ لە راهێنەرایەتی یانەی ئاكرێ لە رێگەی كوردستان24 دەستی لەكاركێشایەوە و پەیامێكیشی راگەیاند، دەشڵێت: ماندووم، رەنگە یانەی ئاكرێ لەگەڵ راهێنەرێكی دیكە ئەنجامەكانی باشتر بێت.
شەممە، 10 شووباتی 2024، لە گەڕی نۆزدەیەمی خولی نایابی كوردستان، یانەی ئاكرێ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە هەولێر دۆڕا، ئەمەش لە كۆی 12 یاری، سێیەمین شكستی ئاكرێ بوو لەژێر سەرپەرشتی هەژار سابیری راهێنەری گەنجی یانەكە.
یانەی ئاكرێ بۆ شەشەمین یاریی نەیتوانی لە خولی نایابی كوردستان سەركەوتن بەدەستبهێنێت، راستەوخۆ دوای یارییەكەی هەژار سابیر راهێنەری ئاكرێ لە رێگەی كوردستان24 دەستی لەكارەكەی كێشایەوە و گوتی: خاوەنی 3 هێرشبەری نایابین، تیپێكی باشمان هەیە، زۆرترین كارمان لەسەر هێڵی پێشەوە كردووە، بەڵام بەداخەوە تووشی سەرسوڕمان بووم ناتوانین گۆڵ بكەین.
هەژار گوتیشی: راستە گەنجم بەڵام ماندووم، ئەمە دوایین یاریی من دەبێت وەكو راهێنەری ئاكرێ، سوپاسی هاندەرانیش دەكەم بەردەوام پاڵپشتی من بوونە و هیچ كاتێك فشاریان لەسەر دروست نەكردووم.

هەژار سابیر لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی كوردستان پێش 60 رۆژ لەمەوبەر لە شوێنی یونس سلێمان ئەركی راهێنەرایەتی ئاكرێی وەرگرت، لە كۆی 12 یاری،  16 خاڵی بۆ یانەكەی بەدەستهێنا، 6 سەركەوتن، 3 دۆڕان و 4 یەكسانبوونی تۆمار كرد و وازهێنانی لە ئەركی راهێنەرایەتی ئاكرێ هێنا.

ئەنجامەكانی ئاكرێ لەژێر سەرپەرشتی هەژار سابیر
ئاكرێ 1 ـ 0 هەندرێن
سەیدسادق 0 ـ 1 ئاكرێ
ئاكرێ 2 ـ 0 دهۆك
پ.هەولێر 1 ـ 2 ئاكرێ
سۆران 1 ـ 2 ئاكرێ
ئاكرێ 1 ـ 0 برایەتی

ئارارات 3 ـ 2 ئاكرێ   
ئاكرێ 0 ـ 0 چوارقوڕنە
ئاكرێ 1 ـ 1 زاخۆ
ئاكرێ 1 ـ 1 دەربەندیخان
رانیە 1 ـ 0 ئاكرێ
هەولێر 1 ـ 0 ئاكرێ

ئامارە گشتییەكانی ئاكرێ لەگەڵ هەژار سابیر
12 یاری
12 گۆڵ
16 خاڵ
6 بردنەوە
3 دۆڕان
4 یەكسان
5 كلین شیت

.