خاوەنی ریکۆردی جیهانی لە پێشبڕکێی ماراسۆن گیانی لەدەست دا
کێڵڤین کیپتۆم راکەری کینی و خاوەنی ریکۆردی جیهانی لە پێشبرکێی ماراسۆن بە رووداوێکی هاتوچۆ لە تەمەنی 24 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی کەرتی ئیلیگۆ ماراکوێت لە کینیا رایگەیاند شەوی رابردوو سێ کەس بە ئۆتۆمبێلەکەیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، دوانییان راستەوخۆ گیانیان لەدەست داوە کە کیپتۆم و راهێنەرەکەی بوون، کەسی سێیەمیش بریندارە و لە نەخۆشخانەیە، هێما بۆ ئەوەش کراوە کیپتۆم خۆی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و کۆنترۆڵی لەدەست داوە.
کیپتۆم خاوەنی ریکۆردی جیهانییە لە پێشبڕکێی ماراسۆن، بە دوو کاتژمێر و 35 چرکە کە لە ماراسۆنی شیکاگۆ لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو تۆماری کرد، بە جیاوازی 34 چرکە بەپێش ئێلیودی هاونیشتمانی کەتەوە.
لە شەشی ئەم مانگە ئەم ریکۆردەی کیپتۆم بەفەرمی لەلایەن پەرتوکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان پەسەند کرا و دوای پێنج رۆژ بە رووداوێکی هاتوچۆ لەتەمەنی 24 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.