گواردیۆلا: ترسم لە یارییەكەی ئەمشەو هەیە

مانچێسته‌ر سیتی له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ ئەمشەو كاتژمێر 23:00 به‌كاتی هه‌ولێر له دانیمارك ده‌بێته میوانی كۆپنهاگن كه له مێژوودا مان سیتی هیچ كات نه‌یتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه دانیماركییه‌كان بباته‌وه.
مانچێسته‌ر سیتی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێنا یه‌كێك بوو له‌و دوو یانه‌یه‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی برده‌وه، كۆپنهاگنیش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوواننه‌كراو هاوشانی بایرن میونشن له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناخی شازده.
له‌م یارییه مانچێسته‌ر سیتی هیچ پێكانێك و راگیراوێكی نییه و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هالاند و دیبڕۆین ئەم یارییە دەكات.
گواردیۆلا: دەمانەوێت ئەم وەرزەش ببینە پاڵەوان
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر كۆپنگهاگن، پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند دڵخۆشە بە دەستپێكردنەوەی چامپیۆنزلیگ، دەشڵێت: هه‌میشه یه‌كه‌مین یاریی قۆناخی شازده قورسه، تیپه‌كه له ریتمی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دووربووه، من دڵنیام یاریزانانی كۆپنهاگن برسی ركابهریكردنن، پڕن له ئه‌قڵیه‌تی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن، كاتێكی زیاتریان له ئێمه بۆ راهێنان و پشوودان هه‌بووه، هیوادارم له ئاستی ركابه‌ریكردنی ئه‌واندا بین، به‌راستی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م یارییه‌كه‌ی كۆپنهاگن زۆر قورس ده‌بێت، هیچ كات هه‌سته‌كانم درۆم له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
گواردیۆلا گوتیشی: لەم یارییە پێویستمان به ئه‌نجامێكی زۆرباش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له مانچێسته‌ر هه‌موو شتێك یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، ئێمه هیچ فشارێك له هالاند ناكه‌ین، ته‌نانه‌ت مێسی و كریستیانۆش له‌م ته‌مه‌نه‌ی هالاند ئه‌وه‌نده گۆڵه‌یان نه‌كردبوو، ئەو هێرشبەرە نەرویجییەمان زۆر به‌باشی گه‌شه‌ی كردووه، كۆمه‌ڵێك یاریزانمان هه‌یه كه باوه‌ش بۆ یاریزانه نوێیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاری ئاستبه‌رزی هالانده.
مێژوو لە بەرژەوەندی مان سیتی نییە
له مێژووی چامپیۆنزلیگ مان سیتی و كۆپنهاگن چوار یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، له دوو یاریی به‌رامبه‌ربوون و دوو یارییش به سه‌ركه‌وتنی مان سیتی كۆتایی هاتووه، له‌م مێژوودا مان سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه دانیماركییه‌كان نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له دواین سێ یارییش یانه دانیماركییه‌كان به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی پێشووی چامپیۆنزلیگ هه‌رسێكیان دۆڕاندووه و دوازده گۆڵیشان لێكراوه و هیچ گۆڵێكیان نه‌كردووه، دووه‌مین جاره كۆپنهاگن ده‌گاته قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ دواینجار له وه‌رزی 2010 بۆ 2011 ئه‌وكات به‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕان، مانچێسته‌ر سیتی له دواین هه‌شت یاریی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زنجیره‌ی هه‌ر یانه‌یه‌كی ئینگلیزییه له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
