کۆمپانیای شێڵ لە پرۆژەیەکی پێترۆکمیایی بەسرە دەکشێتەوە

کۆمپانیای شێڵی بەریتانی
کۆمپانیای شێڵی بەریتانی

 K24 - هەولێر

کۆمپانیای شێڵی بەریتانی کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا گەورەکانی کەرتی وزە لە جیهاندا دادەنرێت لە گفتووگۆکانی بۆ دروستکردنی کارگەیەکی پێترۆکیمیایی لە بەسرە دەکشێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (14ی شوباتی 2024) بە فەرمی راگەیاند، کۆمپانیا بەریتانییەکە لە گفتووگۆکانی بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی پێترۆکیمیایی لە شاری بەسرە کشاوەتەوە.

کۆمپانیای شێڵ لە راگەیەندراوێکدا بە فەرمی کشانەوەکەی پشتیراستکردەوەو رایگەیاندووە، دەستبەرداری پرۆژەکە بووەکە بڕیاربوو لە باشووری عێراق ئەنجامی بدات، کە تێچووەکەی بە 11 ملیار دۆلاری ئەمەریکی دەخەملێنرێت.

سەبارەت بە هۆکاری کشانەوە لە پرۆژەی "نێبراس"، کۆمپانیاکە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، بڕیارەکەی پەیوەستە بە سەرنج خستنە سەر شێوازی کاری کۆمپانیاکە و سادەکردنەوەی کارەکانی.