سەروەر هاواری: 3500 کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن
K24 – هەولێر:
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 35 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و لە ژمارەیەش 3 هەزار 500 کۆمپانیا بیانین و 175ـیان بەریتانین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ـی شوباتی2024) سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، 142 کۆمپانیای بەریتانی لە شاری هەولێر، 30 لە سلێمانی و 3ـیش لە دهۆک کاردەکەن.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، کۆمپانیا بیانییەکان لە هەولێر بە رێژەی 81.7%ـە کە جێگەی دڵخۆشییە، هاوکات هیوادارن کۆمپانیا و وەبەرهێنەری زیاتری بەریتانیا روو لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان تێدا بخەنەگەڕ.
سەروەر هاواری، دەڵێت: 35 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و لە ژمارەیەش 3 هەزار 500 کۆمپانیا بیانین.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) ئێما نیکۆڵسن، نێردەی بازرگانی سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەرتیانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە کاتێکدا دەستخستنی سەرمایە و سەرکەوتن کارێکی پڕ ئالنگاری و سەختە، ژووری بازرگانی هەولێر توانیویەتی سەرکەوتووانە کارەکانی بەجێبگەیێنێت و ببێتە نموونەیەکیش بۆ وڵاتانی دیکە.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنن نه‌ك به ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جێگەی شانازییە بڵێم ژووری بازرگانی هەولێر یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا. ئێوە هەر لە سەرەتاوە بوون بە ئەندام.
ئێما نیکۆڵسن باسی له‌وه‌ش كرد، پیشه‌سازی بزنس كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر وڵات و هه‌رێمێكه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان له‌و بواره‌دا ده‌بینرێت.