به بهشداری سهرۆكی ههرێم ئهمڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات

K24- ھەولێر:
ئەمڕۆ بەبەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەئەڵمانیا دەستپێدەکات.
کۆنفرانسەکە سێ رۆژ دەخایەنێت، ئهمڕۆ (ههینی 16 شوباتی 2024) كاتژمێر 12:00 به كاتی ههولێر كۆنفراسهكه دەستپێدەکات و تاكو 18ـی ئهم مانگه بهردهوام دهبێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەورەترین کۆبوونەوەی سەرکردەکانە تایبەت بەئاسایش و سەقامگیریی لەجیهاندا.
تەوەری سەرەکی کۆنفرانسی ئەمساڵی ئاسایشی میونشن بریتییە لە شەڕی غەززە، ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سوور، قەیرانی ئۆکرانیا.
جگە لە نێچیرفانی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیارە هەریەکە لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ساڵی 1963 دامەزراوە و ئەمساڵ زیاتر لە 40 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و 90 وەزیری دەرەوە تێیدا بەشدار دهبن.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لای زۆرێک بە داڤۆسی ئاسایش ناسراوە، کەمجار هەبووە بەشداربوو و قسەکەرەکانی هاوبیر بن.
ساڵی 2007، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا گوتارێکی زۆر تووندی دژی سیاسەتەکانی دوای جەنگی ساردی ئەمهریکا پێشكهشكرد، کە بە یەکێک لەو گوتارانە دادەنرێت کەلێنێکی گەورەی کردە نێوان پەیوەندییەکانی ئەو دوو زلهێزەی جیهان.