سامناكترين فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى رووسيا ببينه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا گرته‌ى ڤيديۆيى سامناكترين فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى خۆى له نه‌وه‌ى پێنجه‌مى تى 50 كه بۆ يه‌كه‌مجاره نمايشده‌كرێت، بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا گرته‌ى ڤيديۆيى سامناكترين فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رى خۆى له نه‌وه‌ى پێنجه‌مى تى 50 كه بۆ يه‌كه‌مجاره نمايشده‌كرێت، بڵاوكرده‌وه.
ڤيديۆكه به بۆنه‌ى رۆژى نيشتيمانى هێزى ئاسمانى و بۆشاييگه‌رى رووسياوه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 12ى ئاب/ ئۆگست بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و نمايشه له ژێر ناوى ئاسمان له ژێر كۆنترۆڵى به‌هێزه‌كانه ئه‌نجامدراوه.
تى 50 هێشتا له ژێر ئه‌زمووندايه و بۆ يه‌كه‌مجار له 2010 يه‌كه‌م ئه‌زموونى فڕينى تاقيكراوه‌ته‌وه.
بڕياره له كۆتايى ئه‌مساڵدا دوايين ئه‌زموونى فڕينى ئه‌نجامبدرێت و له 2018دا ئه‌و فڕۆكه‌يه بخرێته خزمه‌تى سوپاى رووسيا.