دیارترین ئەو ئامار و رووداوانەی لەم وەرزەی خولی نایابی كوردستان تۆمار كراون

لە كۆی 16 یانە، تەنیا شەقڵاوە و سەیدسادق هیچ لێدانێكی پێناڵتیان بۆ هەژمار نەكراوە

گرتەیەك لە یاریی ئارارات و سەیدسادق لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی كوردستان 2023 ـ 2024
گرتەیەك لە یاریی ئارارات و سەیدسادق لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی كوردستان 2023 ـ 2024

دوای تێپەڕبوونی 20 گەڕ لەم وەرزەی خولی نایابی كوردستان زنجیرەیەك ریكۆرد و رووداوی نوێ تۆمار كران، رەمزی ساڵح راهێنەری چوارقوڕنە بووە دوازدەیەمین راهێنەر لەم وەرزە دەستلەكاردەكێشێتەوە، تا ئەم كاتە 40 لێدانی پێناڵتی هەژمار كراوە، 16 لێدان بەفیڕۆ دراوە و 32 كارتی سووریش بەكارهاتووە، دوای 20 گەڕ یانەكانی ئارارات و شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر هیچ كارتێكی سوور بەڕووی یاریزانەكانیان دا بەرز نەكراوەتەوە.

.

 

لە كۆی 16 یانە، 12 راهێنەر گۆڕدراون
دوای تێپەڕبوونی 20 گەڕ لە خولی نایابی كوردستان، 12 راهێنەر لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە یان دەستیانلەكاركێشاوەتەوە، دوایین راهێنەریان رەمزی ساڵح بوو كە وازهێنانی لە یانەی چوارقوڕنە راگەیاند، لە نێویاندا 2 راهێنەر یانەكانیان جێهێشتووە و پاشان گەڕاونەتەوە كە پێكهاتوون لە دڵشاد مەعروف راهێنەری هەندرێن، كۆڤان نزمی راهێنەری سۆران. لەخوارەوەش ناوی تەواوی ئەو راهێنەرانەی لەم وەرزە لە یانەكانیان جیابوونەتەوە.
1ـ یونس سلێمان ـ ئاكرێ
2ـ موحسین عەبدولكەریم ـ شێروانە
3ـ عەبدوڵڵا مەحموود ـ ئارارات
4ـ دڵشاد مەعروف ـ هەندرێن
5ـ سەمەد جەوهەر ـ هەولێر
6ـ كۆڤان نزمی ـ سۆران
7ـ عەبدوڵڵا مەجید ـ چوارقوڕنە
8ـ هێور موستەفا ـ برایەتی
9ـ رەوەند عەبدولخالق ـ هەندرێن
10ـ سەیوان فاتیح ـ سەیدسادق
11ـ یونس سلێمان ـ سۆران
12ـ رەمزی ساڵح ـ چوارقوڕنە

ئامارەكانی گۆڵكردن لەم وەرزە
160 یاری
329 گۆڵ
130 گۆڵ لە نیوەی یەكەم
199 گۆڵ لە نیوەی دووەم
28 گۆڵ لە كاتی زیاد كراو

.

 

ئاماری كارتە رەنگاوڕەنگەكان
32 كارتی سوور
660 كارتی زەرد

ئەو یانانەی زۆرترین كارتی سووریان وەرگرتووە
سۆران: 5
ئاكرێ: 4
سیروانی نوێ: 4
دهۆك: 3
برایەتی: 3

.

 

ئەم یانانەی هیچ كارتێكی سووریان وەرنەگرتووە
ـ ئارارات
ـ پێشمەرگەی هەولێر
ـ شێروانە
ـ شەقڵاوە 

ئەو یاریزانانەی دووجار كارتی سووریان وەرگرتووە
ـ هەورۆ حەمەد لەگەڵ برایەتی
ـ هەڤاڵ محەمەد لەگەڵ دەربەندیخان
ـ رەوان محەمەد لەگەڵ دهۆك

.

 

ئامارەكانی لێدانی پێناڵتی
40 پێناڵتی
16 بەفیڕۆدانی پێناڵتی
24 گۆڵ بە پێناڵتی

ئەو یانانەی تا ئێستا لێدانی پێناڵتیان بۆ هەژمار نەكراوە
ـ شەقڵاوە 
ـ سەیدسادق

ئەو یانانەی زۆرترین لێدانی پێناڵتیان بۆ هەژمار كراوە
یەكەم: ئاكرێ 7 لێدانی پێناڵتی، 4 گۆڵ، 3 لێدانی بەفیڕۆ داوە
دووەم: پێشمەرگەی هەولێر، 5 لێدان، 2 گۆڵ، 3 بەفیڕۆدان
سێیەم: چوارقوڕنە 5 لێدان، 3 گۆڵ، 1 بەفیڕۆدان
چوارەم: سیروانی نوێ 4 لێدان، 2 گۆڵ و 2 بەفیڕۆدان
پێنجەم: شێروانە 3 لێدان، 2 گۆڵ، 1 فیڕۆدان
شەشەم: ئارارات: 3 لێدان، 3 گۆڵ
حەوتەم: دهۆك: 3 لێدان، 1 گۆڵ، 2 بەفیڕۆدان
هەشتەم: رانیە: 3 لێدان، 2 گۆڵ، 1 بەفیڕۆدان

.

 

زۆرترین گۆڵخاوێنی
یەكەم: دلێر حاتەم گۆڵپارێزی هەندرێن 20 یاری 12 كلین شیت
دووەم: هەڤاڵ بەهائەدین گۆڵپارێزی شێروانە 16 یاری 10 كلین شیت
سێیەم: هۆگر عەلی گۆڵپارێزی زاخۆ 20 یاری 9 كلین شیت
چوارەم: عەباس یابر گۆڵپارێزی ئاكرێ 19 یاری، 7 كلین شیت
پێنجەم: حوسێن جابر گۆڵپارێزی رانیە 20 یاری، 7 كلین شیت
شەشەم: دیلان غەفور گۆڵپارێزی سیروانی نوێ، 20 یاری 7 كلین شیت

.

 

ریزبەندی گۆڵكاران
یەكەم: دانا كامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر 11 گۆڵ 
دووەم: یادگار ئیبراهیم هێرشبەری سەیدسادق 11 گۆڵ
سێیەم: فەرزندە محەمەد یاریزانی دەربەندیخان 8 گۆڵ
چوارەم: دیار عەلی هێرشبەری هەندرێن 8 گۆڵ
پێنجەم: بیلال ساڵح ناوەراستكاری برایەتی 7 گۆڵ
شەشەم: رێزدار وەلی هێرشبەری سۆران 7 گۆڵ

.

 

ریزبەندی گۆڵدروستكاران
یەكەم: فەرهەنگ وریا هێرشبەری هەولێر 6 ئاسیست
دووەم: موئەیەد سەفا ناوەراستكار شێروانە 6 ئاسیست
سێیەم: میران محەمەد ناوەراستكاری دەربەندیخان 6 ئاسیست
چوارەم: حوسێن ئیبراهیم ناوەراستكاری سۆران  6 ئاسیست
پێنجەم: سەفین عەبدولخالق ناوەراستكاری برایەتی 6 ئاسیست
شەشەم: رەوان محەمەد ناوەراستكاری دهۆك 5 ئاسیست
حەوتەم: بەهائەدین بەكر هێرشبەری سەیدسادق 5 ئاسیست

Fly Erbil Advertisment