گوندنیشنان ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هڵێن

به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێران

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c44c921d-1f75-4dbe-875d-3a69a4032906/TopBaran-Soran.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئەوەی تۆپخانەكانی ئێران بەچڕی بۆردوومانی كوێستانی بەربزین، خنێرە، سەقەر، گوندەكانی كەتینە، بن پەرێزو كەندەھۆڵ یان له دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەكان كرد، دانیشتووانی ناوچەكه, ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و جووتیار و رەوەند و گوندنشینانی سنوورەكه زیانێكی زۆری ماڵییان بەركەوتووە.

به‌هۆی تۆپبارانی چڕی تۆپخانهكانی ئێران جوتیارو رهوهند و ژماره‌یه‌ك له‌ گوندنشینانی ده‌ڤه‌ری برادۆست له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان ناوچه‌كانیان چۆڵكرد.

ئه‌و تۆپبارانه‌ی تۆپخانه‌كانی ئێران ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای جووتیار و ئاژه‌ڵداره‌كانی سنووره‌كه دروستكردووه‌، به‌ جۆرێك به‌ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشت و ڕوویان له ناوچه ئارامه‌كان كرد.

به‌فیڕۆچوونی به‌روبووم و ڕه‌نج و ماندووبوونی ئه‌مساڵ بۆته جێگای نیگه‌رانی گوندنشین و جوتیارو ره‌وه‌نده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست، ئه‌وان داواكارن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی بدات بۆ راگرتنی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێران.