دانی ئالڤێسی بەڕازیلی سزای زیندانی 4 ساڵ و شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا

دانی ئالڤێس
دانی ئالڤێس

دادگەی کەتەلۆنیای لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بەفەرمی چوار سزای قوڕسی بەسەر دانی ئالڤێسی بەڕازیلی سەپاند لە نێوانیاندا بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو لە زیندان دەبێت.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دادگە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خستە پاڵ دانی ئالڤێس و بەفەرمی بڕیاریدا سزای زیندانی بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو بەسەر ئەم ئەستێرە بەڕازیلییە بسەپێنێت، دوای تەواوبوونی ئەم وادەیەی لە زیندان، دانی ئالڤێس بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە لەژێر چاودێری دەبێت.


دادگەی کەتەلۆنیا هاوکات بڕیاریدا دانی ئالڤێس ناچار بکات بە پێدانی 150 هەزار یۆرۆ وەکو قەرەبوو بەو ئافرەتەی دەستدرێژی کراوەتە سەر، دادگەی کەتەلۆنیا راشیگەیاند نابێت ئالڤێس بۆ ماوەی 9 ساڵ و نیو هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ قوربانییەکە هەبێت و رێگە نادرێت بەهەر جۆرێک بێت لێی نزیک ببێتەوە.

دانی ئالڤێس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خانمێک لە ساڵی 2022 لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی دادگە کرایەوە و بەمهۆیەوە بۆ چوار ساڵ و شەش مانگی داهاتوو لە زیندان دەمێنێتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment