شانۆگەرییەکی کوردی دوو خەڵاتی لە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز بەدەستهێنا

K24 – هەولێر:

گرووپی شانۆی ستێج بە شانۆگەری "مرۆڤم بینینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ" توانیان خەڵاتی یەکەم باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ هۆزان شێرزاد و خەڵاتی دووەم باشترین ئەکتەری کچ بۆ هاوسەر ئیدریس لە فێستیڤاڵی شانۆی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستبهێنن.

گۆران عەدنان، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ـی راگەیاند: پیرۆزبایی لەتەواوی کاستی شانۆگەرییەکەمان دەکەم کە توانیمان لە خولی هەژدەمی فێستیڤاڵی شانۆی سەقز دوو خەڵات بەدەستبهێنین.

گوتیشی: ئەم شانۆگەرییە شانۆیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمێدییە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون.

شانۆگەری "مرۆڤم بینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ" لە ئامادەکردن و دەرهێنانی گۆران عەدنانە و ئەکتەرەکان پێکهاتوون لە هۆزان شیرزاد، دارا عیزەددین، محەممەد سیروان، محەممەد عەبدوڵا، هاوسەر ئیدریس و عیماد مەهدی.

Fly Erbil Advertisment