ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق له‌سه‌دا 50ـی باج له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاژه‌ڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌

K24 – هەولێر:

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 26ـی شوباتی 2024) ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 باج له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاژه‌ڵی زیندوو به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی نرخی گۆشتی سوور كه‌مبكرێته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ نرخی گۆشتی سوور له‌ ته‌واوی شاره‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركووك، كه‌ كیلۆی گۆشتی سوور گه‌یشتووه‌ته‌ 25 هه‌زار دیناری عێراقی.

768
Fly Erbil Advertisment