ماركۆ ریوس دوای 12 ساڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند جێده‌هێڵێت

رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه ماركۆ رۆیس دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی بۆرووسیا دۆرتمۆند جێده‌هێڵێت.
بێڵد ئاشكرای كردووه ماركۆ ریوس بڕیاری داوه بۆ هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی یاریی نه‌كات و به ئه‌گه‌رێكی زۆر ره‌نگه روو له خولی ئه‌مریكی یانیش سعوودییه‌وه بكات.
ماركۆ ریوس ده‌رچووی ئه‌كادیمیا و تیمی لاوانی بۆرووسیا دۆرتمۆنده و دوای یارییكردن بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له هاوینی 2012 له بۆرووسیا مونشنگلادباخه‌وه په‌یوه‌ندی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانییه‌وه كرد و له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان به‌شداری 415 یاریی كردووه و 167 گۆڵ و 126 ئه‌سیستی بۆ تۆمار كردووه، دوو جاریش بوونه‌ته پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا، سێجاریش به باشترین یاریزانی وه‌رزی بۆندزلیگا ده‌ستنیشانكراوه.
