ساڵح مه‌لا عومه‌ر: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی پێش سه‌ردانی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی پێش سه‌ردانی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه. ده‌شڵێت، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق له ئارادایه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی شوباتی 2024) ساڵح مه‌لا عومه‌ر، شرۆڤه‌كاری سیاسی و مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا زۆر گرنگه به‌و پێیه‌ی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق له ئارادایه.
ساڵح مه‌لا عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو ئاراسته‌ی هزری له عێراق هه‌یه كه یه‌كێكیان كه‌وتووه‌ته ناو رووداوه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه و مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا نه‌مێنێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌ر له سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌و وڵاته گرنگه، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا ده‌یانخاته‌ڕوو.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا گرنگ بوو، نه‌خاسمه شه‌ڕێكی سایكۆلۆژی له هه‌موو رووه‌كانی ئه‌منی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیات نراوه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.