بارسێلۆنا پەشیمان دەبێتەوە

دانی ئالڤێس
دانی ئالڤێس

یانەی بارسێلۆنا بڕیاریدا ناوی دانی ئالڤێسی بەڕازیلی ئەستێرەی پێشووی یانەکەی لە ماڵپەری فەرمی بگەڕێنێتەوە لیستی ئەفسانەکان.

دادگەی بارسێلۆنا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، بڕیاریدا سزای زیندانی بۆ ماوەی چوار ساڵ و 6 مانگ بەسەر دانی ئالڤێس بسەپێنێت و دوای چەند رۆژێک لەم بڕیارە، یانەی بارسێلۆنا ناو و وێنەی ئەم یاریزانەی پێشووی لە ماڵپەری فەرمی لە لیستی ئەفسانەکان لادا.

بەڵام دوای فشاری هاندەران و رەخنەکان، یانەی بارسێلۆنا لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و سەرلەنوێ وێنە و ناوی ئالڤێسی لە لیستی ئەفسانەکانی یانەکەی دانایەوە.


ئەم لیستەی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا کە لەسەرەتای دروستبوونی یانەکە لە ساڵی 1899 پێکهێنراوە، لە 102 یاریزان پێکهاتووە کە پێشتر درێسی بارسێلۆنایان پۆشیوە، لەسەروویانەوە خوان گامبەری دامەزرێنەری یانەکە.


دانی ئالڤێس بە یەکێک لە گرنگترین ئەستێرەکانی مێژووی بارسێلۆنا دادەنرێت، لەگەڵ بلاوگرانا لەسەرجەم خول و پاڵەوانیەتییەکان لە ماوەی هەشت وەرز و نیو 408 یاریی ئەنجامداوە.

 

Fly Erbil Advertisment