ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ سلێمانی،گەرمیان،راپەڕین،هەڵەبجە و کۆیە دانرا

هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان
هۆڵێکی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە کە دوای (9ـی 1ـی 2024) دەستیان بە خوێندن کردووە، پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28ـی شوباتی 2024) لە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەر چوار بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی سنوورەکان، ساڵنامەی نوێی تاقیکردنەوەکان بۆ سنووری هەر چوار بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە کە دوای (9ـی 1ـی 2024) دەستیان بە خوێندن کردووە،   پەسەندکرا.

لە بڕیارانمەکەدا کە واژۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەر چوار پەروەدەکانی لەسەرە هاتووە، بۆ ئەو ناوەندانەی کە لە دوای (9ـی 1ـی 2024) دەستیان بە خوێندن کردووە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا تاقیکردنەوەکان بەو شێوەیەی خوارە ئەنجام بدرێن:

- بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە پۆلی (4ـی بنەڕەتی تا 12ـی ئامادەیی) تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز لە (20) نمەە لە رێککەوتی (6/3/2024) دەستپێدەکات و لە رێککەوتی (19/3/2024) کۆتایی دێت.

- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلەکانی (4ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی) جگە لە پۆلی (9)ـی بنەڕەتی لەسەر (60) نمرە لە رێککەوتی (19/5/2024) دەستپێدەکات و لە رێککەوتی (30/5/2024) کۆتایی دێت.

- هاوکات پێویستە لە ماوەی (9/1/2024 تا 19/5/2024) دوو هەڵسەگاندن لەلایەن مامۆستایەنەوە ئەنجام بدرێت، هەر یەکەیان لەسەر (10) نمرە بێت.

- بۆ پۆلی (9)ـی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر (60) نمرە لە رێککەوتی (21/4/2024) دەستپێدەکات و لە رێککەوتی (30/4/2024) کۆتایی دێت.

- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز بۆ پۆلی (12) ئامادەیی لە رێککەوتی (28/4/2024) دەستپێدەکات و لە رێککەوتی (6/5/2024) کۆتایی دێت.

- هەڵسەگاندنی کۆتایی وەرز بۆ بازنەی یەکەم لە رێککەوتی (14-15-16/5/2024) ئەنجام دەدرێت.

- ئەو ناوەندانەی کە پۆلی (9)ـی بنەڕەتیان هەیە پێویستە تا رۆژی یەکشەممە رێککەوتی (5/5/2024) نمرە بە رێژەی %40 داخڵ بکەن.

ژ