ئاکرێ.. گۆڕەپانێکی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز دروست دەکرێت
K24 – دهۆک:
لەپێناو راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار بۆ قەزای ئاکرێ، لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک گۆڕەپانێکی فراوان بۆ جەژنی نەورۆز ئامادە دەکرێت، ئەوەش لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاریدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆنە و مەراسیمەکانی ئەو جەژنە لە ئاکرێ بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەڕێوەبچن و ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتی و گەشتایارن تێیدا بەشدار بن.
بڵند رەزا، سەروکێ شارەوانی ئاکرێ بە کوردستان24ـی راگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکاردنی ئەم گۆڕەپانە بەردەوامە، 40%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە، هەوڵدەدرێت پڕۆژەکە بەخێراییی تەواو بکرێت بۆ ئەوەی بۆ یادی جەژنی نەورۆز خەڵکی بتوانن لێرەدا ئامادەبن.
لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک گۆڕەپانێکی فراوان بۆ جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ ئامادە دەکرێت، لەپێناو راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار، کە ئەمەش لەچوارچێوەی پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاریدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆنە و مەراسیمەکانی ئەو جەژنە لە ئاکرێ بەشێوەیەکی پێشکەوتووتر بەڕێوەبچن.
ئەم گۆڕەپانە دەکەوێتە بەرامبەر گەڕەکی مێژوویی ئاکرێ، بۆیە رۆژانە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران سەردانی دەکەن، لای خۆیەوە میکایل هەرکی، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە کوردستان24ـی گوت: ئەم پڕۆژەیە تەنیا بۆ ئەوە نییە کە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی لێ ئەنجامبدرێت، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری فراوان، تا خەڵکی ئاکرێ و گەشتیاران بتوانن کاتێکی خۆشی تێدا بەسەر ببەن.
ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 450 ملیۆن دیناری عێراقی، جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ تەواوبوونیشی دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری فراوان.