کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر: بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکهكهی، یادی مسته‌فا بارزانی به‌رز راده‌گیرێت

K24 – هەولێر:
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکی کوردستان، یادی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هێشتا به‌رز راده‌گیرێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) تویته‌ری پێشوو، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر وێنەی بارزانی نه‌مری بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە "مەلا مستەفا بارزانی، بەهۆی خزمەتی بە گەل و خاکی کوردستان هێشتا یادی بەرز رادەگیرێت".
مەلا مستەفا بارزانی، رابەری زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دوای 45 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی، وه‌ك سیمبۆڵێك بووەتە سەر مەشق و هەوێنی كوردایەتی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی گەل و خاكی كوردستان و ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و له‌پێناویدا خه‌باتی بۆ كرد و ته‌مه‌نی خۆی بۆ كرده قوربانی، ئێستا هه‌مووان به‌بێ جیاوازی له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سێبه‌ریدا له به‌رهه‌مه‌كه‌ی سوود ده‌بینن و چێژ له ئاسووده‌یی و ئارامی و ئاسایش وه‌رده‌گرن.
We recognize the life and legacy of Mala Mustafa Barzani (1903-1979), who is still remembered for his remarkable contributions to the Iraqi Kurdistan Region and the Kurdish people. pic.twitter.com/cj6I9zhhPl
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) March 2, 2024