رۆناڵدۆی دیاردە باشترین 4 یاریزانی مێژووی تۆپی پێ هەڵدەبژێرێت

رۆناڵدۆ نازاریۆ
رۆناڵدۆ نازاریۆ

رۆناڵدۆ نازاریۆ دیاردەی بەڕازیلی باشترین چوار یاریزانی مێژووی تۆپی پێ هەڵدەبژێرێت بەبێ ئەوەی ناوی خۆی لە لیستەکە دابنێت.


ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید و میلان و ئینتەرمیلان لەنێو لیستە 4 یاریزانییەکە هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی هەڵبژاردووە.


رۆناڵدۆ دەڵێت: "بەلای منەوە هەریەکە لە پێلێ، دیێگۆ مارادۆنا، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێشەنگی باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێن".


گەرچی رۆناڵدۆ خۆی لە دەرەوەی لیستەکە داناوە بەڵام هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ ناوی "دیاردە"ی لێنراوە و بە یەکێک لە 10 باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت.


رۆناڵدۆ بە یەکێک لە لێهاتووترین هێرشبەرەکانی مێژوو دادەنرێت و چەندان نازناوی لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەی بەڕازیل بردووەتەوە.
کاروانی یاریکردنی رۆناڵدۆ لە ساڵی 1993 لەگەڵ یانەی کرۆزیرۆی بەڕازیلی دەستیپێکرد، ساڵی دواتر رووی لە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد و دواتر یاریی بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا ریاڵ مەدرید کرد.