قاسم ئه‌عره‌جی: له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبێت

K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ـی ئاداری 2024) قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتاڵیا له توركیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئه‌عره‌جی جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به ئاراسته‌ی كۆده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرده‌وه.
ئه‌عره‌جی له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبێت.
ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها جه‌ختی لە گرنگی کارکردن بۆ پەسەندکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی لە رێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی هەموو هێزە سیاسییەکانەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەقامگیرییە سیاسییەی کە هەمووان هەوڵی بۆ دەدەین.
