لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سێمێل جێبەجێدەکرێن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای سێمێل جێبەجێدەکرێن و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێش دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی دهۆکی پارتی؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی لەگەڵ دامودەزگا حزبی و حکومییەکانی قەزای سێمێل کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی راگەیاندنی پارێزگای دهۆک، لەو کۆبوونەوەیەدا و دوای رادەستکردنی داواکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حزبی و حکومی لە قەزای سێمێل؛ لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک بڕیاری حکومی تایبەت بە قەزاکە دەرکران، لەوانەش:

- تەرخانکرنی 38 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی نوێ و بەرەوپێشبردنی شاری سێمێل، رێگاوبان و ئاوەڕۆکانی.

- پلەی کارگێڕی سەرجەم فەرمانگاکانی قەزای سێمێل بەرزدەکرێتەوە.

- کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سێمێل.

- کردنەوەی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە لە سێمێل.

- کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شار لە سێمێل.

- کردنەوەی بەشەکانی (ئەندازیاری، خۆیەتی و یاسایی) لە قائیمقاییەتی سێمێل.

- پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سێمێل زیاددەکرێت.

- کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداو و ئاوەڕۆکان لە سێمێل.

- کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ڤیتەرنەری لە سێمێل.

- کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە لە سێمێل.

- دروستکردنی هۆڵێکی وەرزشیی داخراو و مەلەوانگەیەک لە سێمێل.

- دروستکردنی سێ بنکەی نوێی تەندروستیی.

- دروستکردنی بنکەی ئۆتیزم لە سێمێل.

- دروستکردنی سێ بنکەی کۆمەڵایەتی لە سێمێل.

 

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێمێل