هه‌ولێر.. رێوڕه‌سمی ناساندنی کتێبی "هه‌مه‌چه‌شنی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان" به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هەولێر:
كتێبێكی نوێ له‌باره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان چاپ كرا و له رێوڕه‌سمێكدا ناسێندرا. هاوكات وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتی ئه‌و جۆره پڕۆژانه ده‌كاته‌وه بۆ خزمه‌تی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌كی دانسقه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) بەبەشداری نوێنەرانی ئایینەکان و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زەینەددین مەولوود، بریکاری وەزارەتی ئەوقاف، تەیب زرار شێروانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر و فارس جەوهەر ئاژگەیی، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی ئەوقاف کتێبێکی نوێ لەسەر مێژووی پێکەوەژیان به ناونیشانی "التنوع الدیني في اقلیم کوردستان العراق" كه له‌لایه‌ن كابان عه‌بدولكه‌ریم نووسراوه، له رێوڕه‌سمێكدا له هۆڵی بۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ناسێندرا.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوته‌یه‌كدا دەستخۆشی لە نووسەری كتێبه‌كه كرد كه به زمانی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی و رایگه‌یاند، كتێبی "التنوع الدیني في اقلیم کوردستان العراق" رووی واقیعی و رەنگینی کوردستانی بە ھەموو ئایین و پێکھاتەکان لە چەند بەشێکی جیاوازدا خستووه‌تەڕوو، وێڕای نیشاندانی سەرھەڵدانی ئایینەکان لە کوردستان و ئەو پەیوەندییە بەھێزەی لەنێوانیاندا ھەبووە.
پشتیوان سادق جه‌ختیشیكرده‌وه، کوردستان ھەمیشە بە چاوی شکۆ و رێزەوە لە پێکەوەیی و مێژووی ئایینەکان دەڕوانێت، بۆیە ئەگەر لە عێراق و ناوچەکە مافی ئایین و پێکھاتەکان به‌ئەنقەست پێشێل دەکرێت و مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت، کوردستان وەک ناوەندێكی گه‌وره لە ھەموو ئایینەکان دەڕوانێت و مافەکانیشیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کولتووری پڕ میھرەبانی کوردستان پارێزراو دەبێت.
دواتر نووسه‌ری كتێب به واژۆی خۆی كتێبه‌كه‌ی به دیاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا له خزمه‌تكردنی پێكه‌وه‌ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوودا پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌بێت.



