ئاو نه‌يهێشت وێنه گه‌وره‌كه ببينن
ئه‌ڵقه‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى "وێنه گه‌وره‌كه" كه پێشكه‌شكارى كوردستان 24 يادگار فائق پێشكه‌شيده‌كات، له كاتێكدا به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له هۆتێلێكى سلێمانى په‌خشده‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵقه‌ى دووه‌مى به‌رنامه‌ى "وێنه گه‌وره‌كه" كه پێشكه‌شكارى كوردستان 24 يادگار فائق پێشكه‌شيده‌كات، له كاتێكدا به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له هۆتێلێكى سلێمانى په‌خشده‌كرا، به هۆى شكانى بۆرييه‌كى ئاو، نه‌توانرا به‌رنامه‌كه تا كۆتايى ته‌واو بكرێت.
به‌رنامه‌ى "وێنه گه‌وره‌كه" يه‌كێكه له به‌رنامه نوێيه‌كانى وه‌رزى نوێى كوردستان 24 و هه‌موو يه‌كشه‌ممه‌يه‌ك كاتژمێر 10:05 پێشكه‌شده‌كرێت.
له ميانى به‌رنامه‌ى ئه‌مشه‌ودا، يادگار فائق له‌گه‌ڵ ميوانه‌كانى باسيان له گرفته‌كانى به‌رده‌م په‌روه‌رده و پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد.
له سه‌ره‌تاى به‌رنامه‌كه‌دا، پێشكه‌شكار گله‌يى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى تا ساتى په‌خشكردنى به‌رنامه‌كه ئاماده نه‌بوون و دواتر ميوانه‌كانى به‌رنامه باسيان له جياوازييه‌كانى نێوان خوێندن له كه‌رتى ئه‌هلى و حكومييدا كرد.
به هۆى شكانى بۆرييه‌كى ئاو و سووتانى چه‌ند ئامێرێكى رووناكى و تايبه‌ت به رووماڵى راسته‌وخۆى به‌رنامه‌كه، نه‌توانرا تا كۆتايى درێژه به به‌رنامه‌كه بدرێت.