هەڵکەوتی لالە ئەنوەر: ئیسپانیا لە بواری کشتوکاڵدا گرنگی بە خاکی هەرێمی کوردستان دەدات
K24 - هەولێر
پەرلەمانتارێکی پێشوو رایگەیاند، ژووری بازرگانی ئیسپانیا لە رووی کشتوکاڵییەوە گرنگی بە خاکی هەرێمی کوردستان دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی ئاداری 2024، هەڵکەوتی لالە ئەنوەر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی کشتوکاڵ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژووری بازرگانی ئیسپانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی تاوتوێی هەندێک لە بەرهەمەکان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن چ شتێک باشە لە رووی کشتوکاڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەگوتەی ئەو: "هەموو ژوورە بازرگانەکان لەسەرتاسەری جیهان پێگەی خۆیان هەیە بۆ هەموو بوارەکان، ژووری بازرگانی ئیسپانیاش وادیارە ئەو خاکە بەپیتەی هەرێمی کوردستانی بە گرنگ زانیوە بۆیە هەوڵی ئەوە دەدات بۆ ئەوەی هەموو شتێکی کشتوکاڵی تێیدا ئەنجامبدات و سەرکەوتووبێت".
هەڵکەوتی لالە ئەنوەر دەشڵێت: "داواکارین حکومەتی هەرێمیش بتوانێت هاوکاری جووتیارەکان بکات، ئەو پێداویستییانەی کە هەیە بۆیانی دابین بکات بۆ ئەوەی سێکتەری کشتوکاڵی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت".