مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

K24 – هەولێر:
سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.
بە گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ چەکی خەرجکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە بانک.
هەروەها سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو لیوا هاوبەشانە دەکرێت و لە ماوەیەکی کەمدا و لەرێگەی بانکەوە، مووچەکە دابەش دەکرێت.
مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بڕە پارەیە دەدرێت کە هاوپەیمانان دەیدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕەکەی زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلاری مانگانەیە.