ئه‌نده‌نوسیا.. فڕۆكه‌وانێك له گه‌شتێكی ناوخۆییدا ماوه‌ی 28 خوله‌ك خه‌وی لێده‌كه‌وێت

K24 - هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوەی ئەندەنوسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هێڵێكی فڕۆكه‌وانی ناوخۆیی، كه به گوێره‌ی راپۆرته‌كان فڕۆكه‌وانێك و یاریده‌ده‌رێكی لەکاتی گەشتێکی ناوخۆییدا خەوتوون بەبێ ئەوەی گه‌شته‌كه‌یان هیچ رووداوێکی لێبکەوێتەوە.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) کریستی ئیندا مورنی، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی لە وەزارەتی گواستنەوەی ئەندەنوسیا رایگه‌یاند، لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەشتە شەوانەکان لە ئەندەنوسیا ئەنجام دەدەین سەبارەت بە فڕۆكه‌وانه‌كان و به‌ڕێوبردنی گه‌شته‌كان نه‌خاسمه گه‌شته‌كانی کۆمپانیای باتێک ئایر و سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی به‌هۆی ماندوویه‌تیان و كه‌می سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیاندا.
دوای ئەوەی دوو فڕۆکەوانی کۆمپانیای باتێک ئایر لە کۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لە کاتی گەشتێکی ناوخۆییدا بۆ ماوه‌ی 28 خوله‌ك خه‌وتبوون بەبێ ئەوەی گه‌شته‌كه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ رووداوێکی لێکەوتبێتەوە، دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەندەنوسیا داوای لە هێڵە ئاسمانییەکان کردووه کۆنتڕۆڵەکانی ناو کابینەی فڕۆکەوانەکە بەهێزتر بکەن و دڵنیابن لەوەی کە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەوانی پێش هەر گەشتێک پشوویەکی پێویست وەردەگرن .
بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی لە وەزارەتی گواستنەوەی ئەندەنوسیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکە "بە توندی سەرزەنشتی" کۆمپانیای باتێک ئایر دەکات دوای رووداوەکە، هەروەها داوای لە هێڵە ئاسمانییەکان کردووە گرنگی بە کوالیتی و ماوەی پشووی تیمی فڕۆکەوانی بدەن.
هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه، کۆمپانیای باتێک ئایر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند له‌مه‌ودوا "سیسته‌مێكی گونجاو سەبارەت بە ئاسوودەیی" تیمەکانی پەیڕەو دەکات،و "پابەندە بە جێبەجێکردنی هەموو پێشنیازەکانی سەلامەتی".
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو فڕۆکەوانە تەمەنیان 32 و 28 ساڵ بووە و هەردووکیان خەڵکی ئەندەنوسیان، بۆ ماوەیەکی کاتیش لە کارکردن راگیراون.