دەنگۆی خۆکوژی ئالڤێس رەتکرایەوە

دانی ئالڤێس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل
دانی ئالڤێس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل

شەوی رابردوو چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە، گوایە دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەکانی بارسێلۆنا وپاریس سانجێرمان، لە بەندینخانە خۆی کوشتووە.

یەکەم سەرچاوە کە دەنگۆی خۆکوژی بەرگریکاری پێشووی سامبای بڵاوکردەوە، رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بوو، بەڵام هەر زوو سەرچاوەکانی بەڕازیل هاتنە دەنگ و ئەو دەنگۆیەیان رەتکردەوە.

ئالڤێس بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەر خانمێک لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دادگایەکی ئەم شارە، بە 4 ساڵ زیندانی کردن دادگایی کرا و لەو کاتەوە ئەو یاریزانە لە بەندینخانە بەسەر دەبات.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە، بەرێوەبەری کارەکانی دانی ئالڤێس هاتە دەنگ و رەتیکردەوە ئەو یاریزانە ئەم کارەی کردبێت و رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشە و هەوموو هەوڵێک بۆ ئازاد کردنی دەدەن. لەلایەن خۆشیەوە برای یاریزانەکەش ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە ولە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت '' خوای گەورە لەش ساغی و دیدگاتان ببەخشێت بۆ زاڵبوون بەسەر دڕندەیی مرۆڤایەتی و بەرگەگرتنی. خوای گەورە ڕەحم بە ژیانی خۆت و خانەوادەکەمان بکات''.

Fly Erbil Advertisment