راهێنەری ئینتەر مەیامی هۆکاری یارینەکردنی مێسی ئاشکرا دەکات
![مێسی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2024/1710148996Untitled-1.jpg)
جێراردۆ تاتا مارتینۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی ئەمریکی هۆکاری یاریینەکردنی مێسی لە یارییەکەیان بەرامبەر مۆنتریال ئاشکرا دەکات، دوای ئەوەی پرسیاری لێکرا ئایا پێکانی هەیە یان پشووی پێدراوە.
لەدوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر مۆنتریال بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ، تاتا مارتینۆ دەڵێت: "هەفتەیەک لەمەوبەر باسی ئەم بابەتەمان کرد، کۆک بووین لەسەر ئەوەی ئەم یارییە دەبێت مێسی پشوو بدات بەبێ گوێدانە رووداوەکانی یارییەکەی بەرامبەر ناشفیڵ"
مارتینۆ سەبارەت بە دانیشتنی سوارێز و بۆسکێتس لەسەر کورسی یەدەگ دوای یەکسان بوونیان بەرامبەر ناشفیڵ دەڵێت: "پێشتر ئەم پرسیارەم لێکراوە و رامگەیاند کە گۆڕانکاری دەکەین و بە نۆرە یاریی بە یاریزانەکان دەکەین و ئەمجارەش ئەم کارەمان کرد".
لەبارەی یەکەمین دۆڕانی ئینتەر مەیامی لەم وەرزە، راهێنەرە ئارجێنتینییەکە دەڵێت: "پێموایە ئێمە شایستەی سەرکەوتن بووین، ئەوەی نیگەرانی کردووم ئەوەیە ئێمە لە ساتە گرنگەکان بەباشی بەرگری ناکەین، 10-15 خولەکی سەرەتا ئێمە زۆر خراپ بووین و بە ئاسانی دوو گۆڵمان لێکرا، دەکرا ئەم یارییە ببەینەوە".
Match Recap ⚽️
— Inter Miami CF (@InterMiamiCF) March 11, 2024
Read more about our match against Montréal here: https://t.co/5AGHQTVlMr pic.twitter.com/A5dWDZ8VVx