میرا عەلی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میرا عەلی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (مەولانا) بڵاوکردەوە، کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمەیە.
گۆرانیبێژ میرا عەلی، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەمم بەناوی "مەولانا" کە یەکێک لە بەرهەمە تایبەتەکانی من و هیوادارم بەدڵی هەوادارەکانم بێت.
دەشڵێت: بەرهەمە نوێیەکەم، تێکستەکەی لەلایەن جەلالەدین رۆمییەوە نووسراوە کە ناسراوە بە مەولانا، لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و غەریب قادر تێکستەکەی بۆ وەرگێڕاوە، لە دەرهێنانی رێشاخ مەحمودە و کاری دابەشکردنی سەرکان تەنکە.
میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکان و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.