ئەمشەو بارسێلۆنا بەبێ 6 یاریزان رووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە

بارسێلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئەمشەو لە كاتژمێر 23:00 میوانداریی ناپۆلی ده‌كات كه له یاریی چوون هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەربوون.
بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی لویس كۆمپانێس و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ناپۆلی ئیتاڵی ده‌كات.
یاریی چوون كه له ئیتاڵیا و له یاریگه‌ی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوو یانه به گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون له‌م یارییه‌ش هه‌ر یانه‌یه‌ك سه‌ربكه‌وێت ده‌گاته قۆناخی شازده كه بارسێلۆنا چوار وه‌رزە نەیتوانیوە ئەم قۆناغە ببڕێت.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی فێران تۆرێس، پێدری و دی یۆنگ بێبه‌ش ده‌بێت، رافینیا و باڵدێ و ماركۆس ئالۆنسۆش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یارییه ده‌بن.
چاڤی: ناپۆلی لە باشترین دۆخی دا نییە
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەدا رایگەیاند كە ئه‌ۆ یارییه گرینگ‌ترین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یان ده‌بێت، دەشڵێت: به جۆشه‌وه ئاماده‌ین، نزیكه‌ی چوار ساڵه نه‌مانتوانیوه بگه‌ینه قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، ده‌زانین ناپۆلی له باشترین دۆخی نییه، به‌ڵام ئه‌وان پاڵه‌وانی ئیتاڵیان، پێویسته زۆرترین هانده‌ر بێنه یاریگه.
چاڤی گوتیشی: ده‌شزانم ناپۆلی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یان باشتر و ترسناكتر بوون، ئێمه‌ش پێویسته له ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆماندا بین، چامپیۆنزلیگ به ورده‌كاری زۆر بچووك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، هیوادارم ئه‌و ورده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بێت، هەرچەندە رووبه‌رووی یانه‌یه‌كی مه‌زن ده‌بینه‌وه، پێموایه له‌م یارییه به به‌رگرییه‌كی تووند و هێرشی پێچه‌وانه یاریی ده‌كه‌ن، سێ یاریزانه‌كه‌ی پێشه‌وه‌یان زۆر ترسناكن، به‌راستی من به شێوازی یارییكردنی لۆبۆتكا سه‌رسامم، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له یانه‌یه‌كی وه‌كو بارسێلۆنا بیبینم، له‌م ماوه‌یه‌ك چه‌ند یارییه‌كی به‌هێزمان كردووه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، ئه‌گه‌رچی دۆڕاین به‌ڵام به‌هێز بووین، له‌م یارییه‌ش پێویسته زۆرینه‌ی كاته‌كان له ناوچه‌ی سزای ناپۆلی بین.
مێژوو لە بەرژەوەندی بارسێلۆنایە
له مێژووی پاڵه‌وانێتییە ئه‌وروپییه‌كان بارسێلۆنا به ناپۆلی نه‌دۆڕاوه، له دوو یاریی بارسا سه‌ركه‌وتوو بووه و سێ یارییش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه، له دواین پێنج یاریی نێوانیان هه‌ردوو یانه گۆڵیان تۆمار كردووه، له سێ یارییش به ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هاتووه، بارسێلۆنا له دوایین 21 جار كه له یاریی چوونی چامپیۆنزلیگ نه‌دۆڕابن، له بیست جاریان توانیویانه بگه‌نه قۆناخی دواتر، ناپۆلیش له دواین یازده جار كه له یاریی چوون نه‌یانتوانی بێت سه‌ركه‌ون، له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كان ده‌ركراون.