وه‌زیری په‌روه‌رده: له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی دروستكردنی سێ قوتابخانه له ته‌واوبووندایه

K24 - هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جێبەجيکردنی فەرمان و راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌پێناو فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی سێ باڵەخانەی پەروەردەیمان له شاری هه‌ولێر کرد.
دكتۆر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجيکردنی فەرمان و راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی له گەڕەکەکانی رۆشنبیری، زاگرۆس و گوڵانی نوێ لە بنەسڵاوەیی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، سەردانی پرۆژەی دروستکردنی سێ باڵەخانەی پەروەردەیمان کرد، کە بریتین لە سێ قوتابخانەی 18 پۆلی نوێ.
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "وا بریارە هه‌ر سێ قوتابخانه‌كه تا 10ـی ئایاری 2024، واتا دوای دوو مانگی دیکە رادەستی وەزارەتی پەروەردە بکرێن و دەخرێنە خزمەتی مامۆستایان و قوتابییانی ئەو گەڕەکانە".
پێشتریش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندبوو، سێ قوتابخانە لە کەسنەزان، شاوێس و مامزاوه‌ی شاری بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێت.