بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چەندین مارکێت و خواردنگە لە دهۆک نرخەکان دادەبەزێنن

K24 – هەولێر:
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە پارێزگای دهۆک ژمارەیەک لە مارکێت، خواردنگە و دوکانی شیرینی نرخەکانی خواردەمەنییەکانیان دادەبەزێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی ئادار 2024) 18 خواردنگە، شەش دووکانی شیرینی فرۆشتن و 12 مارکێت لە پارێزگای دهۆک بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە نرخی خواردەمەنییەکانیان دادەبەزێنن، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەری لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ مەبەستی هەرزانکردنی نرخی خواردەمەنییەکان و درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ هەموو چین و توێژەکان.
هەروەها دەستپێشخەریەکی دیکە لەلایەن بەرپرسی لقی یەکی پارتی لە دهۆک ئەنجامدراوە، ئەویش بۆ مەبەستی هەرزانکردنی نرخی نۆرینگە پزیشکیی و دەرمانخانەکان، بۆ ئەوەی چارەخوازان بە نرخێکی هەرزانتر لە پێشوو چارەسەری خۆیان بکەن.
.jpeg)

