عەدنان درجال: كوردستان24 سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە

عەدنان درجاڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند تووشی سەرسوڕمان بووە بەهۆی ئەوەی ژمارەی بینەری یارییەكان لە سۆشیاڵ میدیای كوردستان24 لە هەموو عێراق زۆر گەورەیە، دەشڵێت: ئەمشەو سەردانی زاخۆ دەكەم و لە یاریی زاخۆ و شورتە ئامادە دەبم.
بەهۆی كوردستان24 تووشی سەرسوڕمان بووە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13 ئاداری 2024، عەدنان دەرجاڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێكی تایبەت سوپاسی كوردستان24 دەكات كە رۆڵێكی گەورەی لە سەرنجراكێشانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بینیوە، دەشڵێت: زۆر ئاگاداری ژماره‌كانی سۆشیال میدیا و گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان نیم، به‌ڵام دڵخۆشم كە دەبینم ژماره‌ی بینه‌ری یارییه‌كان له كوردستان24 له سه‌رجه‌م عێراق زۆر گەورەیە، ئەمە خزمەتێكی گەورەیە و سوپاستان ده‌كه‌م و پشتتان ده‌گرم.
عەدنان درجاڵ گوتیشی: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی كوردستان24 و سۆشیال میدیای كه‌ناڵه‌كه‌یه و گه‌یشتن به دڵی هه‌موو تاكێكی عێراقی له زاخۆوه تاوه‌كو فاو.

ئامادەی یاریی زاخۆ و شوڕتە دەبێت
عەدنان درجاڵ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا لەبارەی یارییەكەی ئەمشەوی زاخۆ و شورتە لە جامی عێراق، رایگەیاند گرینگی ئه‌و یارییه وایكردووه سەردانی زاخۆ بكات، دەشڵێت: زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری شوڕته ده‌كات و منیش دوو ساڵ ده‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شاره‌م نه‌كردووه، ئاماده‌بوونیشم له‌م یارییه بە واتای گرینگی ئه‌م یارییه‌یه، ده‌مه‌وێت له نزیكه‌وه چاوم به دۆخی شاره‌كه و وه‌رزشی یانه‌ی زاخۆ بكه‌وێت، له‌م سه‌ردانه‌م چاوم به به‌ڕێز به‌رپرسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌كه‌وێت، ئه‌م یارییه‌ش بۆ ئه‌رشیڤی وه‌رزشی عێراقی گرینگه و رووداوێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌م شاره.
بەردەوام دەبن لە هێنانی ناوبژیوانی دەرەكی
لە ماوەی دوو گەڕی رابردوو بۆ یەكەمجار بەشێك لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە لایەن ناوبژیوانانی سعوودی و سوید و چەند وڵاتێكی دیكە بەڕێوە چووە، لەمبارەیەوە عەدنان درجاڵ لە رێگەی كوردستان24ـەوە رایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەكارهێنانی ناوبژیوانی دەرەكی بۆ یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق.
درجاڵ لەمبارەیەوە گوتیشی: بڕیاری هێنانی ناوبژیوان له وڵاتانی دەوروبەر و راسپاردنیان بۆ بەڕێوەبردنی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هاوشێوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت، رێككه‌وتنیشمان له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنه‌كانی تۆپی پێی وڵاتانی دەرەوە هه‌یه، ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌نگاوه به‌رهه‌می زۆر باشی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له رووی ناوبژیوانییه‌تیكردن له خوله‌كانی عێراق، ئه‌م رێككه‌وتنه مانای ئه‌وه نییه ته‌نیا ئێمه ناوبژیوانی ئه‌وان ده‌هێنین، به‌ڵكو ناوبژیوانه‌كانی ئێمه‌ش له خوله‌كانی ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن.