عەلی تەتەر: بە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاروانی ئاوادانکردنەوە بەردەوامە

K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆک، ئاماژە بەوە دەکات، وێڕای هەموو ئەو قەیرانانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاروانی ئاوادانکردنەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (13ـی ئاداری 2024) لە قەزای سێمێل ئاھەنگی ساڵیادی راپەڕینی شاری دھۆک بەڕێوەچوو، هاوکات بەو بۆنەیەوە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: کاروانی ئاوەدانکردنەوەی کابینەی نۆیەم بێوچان کاریکردووە و هەر رۆژە لە شارۆچکە و شارەدێیک بەردی بناغەی پڕۆژە گرنگەکان دادەنێت.
پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەدا، وێڕای هەموو ئەو قەیرانانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کاروانی ئاوادانکردنەوە بەردەوامە.
عەلی تەتەر، گوتیشی: ئەم قۆناغەی کە ئێمە لە کابینەی نۆیەم تێیداین، قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستانە.