لە زیمبابۆی کەسێک دەستگیرکرا کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکرد

K24 - هەولێر
پۆلیسی زیمبابۆی رایگەیاند، کەسێکی دەستگیرکرد کە بانگەشەی پێغەمبەری مەزهەبێکی نێردراوی کردووە.
پۆل نیاسی، گوتەبێژی پۆلیسی زیمبابۆی رایگەیاند، ئیسماعیل چکورونگیروا، تەمەن 56 ساڵ، هاووڵاتییەکی زیمبابۆیە و خۆی بە پێغەمبەر ناوبردووە و سەرکردایەتی مەزهەبێکی کردووە کە زیاتر لە هەزار ئەندامی هەیە، لە کێڵگەیەکدا کە نزیکەی 34 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای هەرارێی پایتەختەوە دوورە، کە منداڵان شانبەشانی پەرستیارەکانی دیکە لەوێ دەمێننەوە.
ئەو گوتەبێژە گوتی: "منداڵه کان بۆ ئەنجامدانی چالاکی جەستەی جۆراوجۆر و هەروەها بۆ بەرژەوەندی سەرکردە مەزهەبییەکان بەکارهێنراون، و له کۆی 251 منداڵ 246یان بڕوانامەی له دایکبوونیان نەبوو" .
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو منداڵانە لە تەمەنی خوێندندان و خوێندنی فەرمییان نەکردووە و تووشی ئازاردان بوون، لەلایەن ئەندامانی گروپەکە. هەروەها کاری دەستییان ئەنجامداوە لەژێر دروشمی، "فێربوونی کارامەیی ژیان".
راشیگەیاند، کە گۆڕی حەوت منداڵی ساوایان دۆزیوەتەوە، بەڵام وردەکارییەکانیان تا ئێستا تۆمار نەکراوە.
چوکورونگەروا کە خۆی بە پێغەمبەر ئیسماعیل ناودەبرد، لەگەڵ حەوت لە یاریدەدەرەکانی بەهۆی تاوانەکانیانەوە دەستگیرکران لەنێویاندا "دەستدرێژکردنە سەر منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی".