كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەنتەری شارۆچكەی گەیارە نزیكبووەتەوە

K24 - ھەولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ئاشكرای كرد، هێزە عێراقییەکان تەنیا نیو کیلۆمەتر لە سەنتەر شارۆچکەی گەیارەوە دوورن.
لیوا روکن نەجم عەبدوڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان نزیکن لە کۆنتڕۆڵکردنی سەنتەری گەیارە و دووپاتیشیکردەوە، هێزەکانیان زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیان لەژێر دەستی داعش دەرهێناوە.
روونیکردەوە، هێزەکانیان شەش گوندیان لە دەوروبەری گەیارە کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و ئێستا هێزەکانی دژە تیرۆر و فرقەی 15 سوپای عێراق لەنێو گەیارەدا شەڕی داعش دەکەن.