زانیار حەمەنووری: جێبەجێکردنی پڕۆژەی شاری پیشەسازی بۆ هەڵەبجە زۆر گرنگە

K24 – هەولێر:
لەسەر فەرمان و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە لەسەر رووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی هەڵەبجە کاریگەری لە پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی دەبێت.
زانیار حەمەنووری میرزا، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی لە هەڵەبجە یەکێکە لەو کارە گرنگانەی کە هەڵەبجە دەباتە قۆناغێکی نوێ و گەشەکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە، دەڵێت: هەموو پڕۆژەیەکی پیشەسازی کۆمەڵێک هەلی کار دەڕەخسێنێت، ئەو پڕۆژەیەش گرنگییەکەی لەوەدایە کە هەڵەبجە تا ئێستا خاوەن ناوچەیەکی پیشەسازی نەبوو، بەڵام لە ئێستادا دابینکردنی 400 دۆنم زەوی و دامەزراندنی کارگەکان لەو ناوچە پیشەسازییە، کاریگەرییەکی زۆر گرنگی دەبێت لە پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان و پیشەسازی لەو پارێزگایە.
لەسەر فەرمان و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە لەسەر رووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له سۆنگه‌ی گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد، كه شاره‌كه زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر و نیو له سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره.
گوتیشی: "بۆ دروستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده‌ییه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی رێككاره ئیدارییه‌كانین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت".