هاووڵاتییانی به‌غدا له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان نیگه‌رانن
K24 – هەولێر:
بازاڕی شۆڕیجه له به‌غدا ساڵیك له‌مه‌وبه‌ر و به‌هۆی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو و كڕیاره‌كان روویان له دوكانه‌كان ده‌كرد به مه‌به‌ستی كڕین و دابینكردنی خواردن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌هۆی گرانی نرخه‌وه جموجۆڵی هاووڵاتییان تێیدا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌م بازاڕه دوای ساڵێك، كه‌مترین جموجۆڵی هاووڵاتییانی تێدایه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاووڵاتییانیش به‌هۆی گرانی نرخه‌كانه‌وه، كه‌متر روو له‌و بازاڕه ده‌كه‌ن و نیگه‌رانی خۆیان له بارمبهر رێگه‌نه‌گرتن له گرانی نرخ ده‌رده‌بڕن.
ئوم حه‌سه‌ن یه‌كێكه له كڕیاره‌كان و ساڵانێكی زۆره سه‌ردانی بازاڕه‌كه ده‌كات بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان. ئه‌و تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، به راشكاوی پێتان بڵێم هه‌موو نرخه‌كان به‌رز بوونه‌ته‌وه و هیچ شتێك نییه هه‌رزان بێت، هاوكات مووچهكهیشمان سنوورداره، خه‌ڵكیش هه‌یه هه‌ر مووچه‌ی نییه و خه‌ڵك به‌گشتی ژیانی كه‌وتووه‌ته سه‌ر مووچه.
ئوم حه‌سه‌ن روونیشی كرده‌وه، بازاڕ پڕیه‌تی له كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی، به‌ڵام كه پاره و مووچه نه‌بوو، خه‌ڵك ناتوانن پێداویستییه‌كانیان بكڕن.
ته‌نیا هاووڵاتییان و بازرگانان زیانمه‌ند نین، به‌ڵكو ئه‌م زیانه خاوه‌ن دوكانه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، كۆنتڕۆڵنه‌كردنی دۆلار له لایه‌ن حكومه‌ت و گرانی نرخه‌كان وایكردووه توانای كڕین له لای هاووڵاتییان بۆ زیاتر له نیوه داببه‌زێت.
له‌و باره‌یه‌وه دوكاندارێك بۆ كوردستان24 قسه‌ی كرد و نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه ده‌ربڕی و گوتی، دۆلار كێشه‌یه، واته نرخی كاڵاكان بۆ زیاتر له نیوه به‌رز بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقییه‌وه هه‌یه و بازرگانان كاڵاكان به دۆلار ده‌كڕن و دوكانداره‌كانیش هاوكات به دۆلار ده‌یكڕنه‌وه، به‌مه‌یش كه‌لوپه‌له‌كان گرانتر ده‌وستێت، بۆیه هاووڵاتییان ئێستا له هه‌ر بابه‌تێك نیوكیلۆ یان كه‌متر ده‌كڕن.