به‌رنامه‌ی بۆ هه‌مووان، تاوتوێی گرنگیدان به زمانی دایك له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌كات

K24 – هەولێر:
زمانی دایك له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێك بوو له بابه‌ته بایهخپێدراوهكان و كاری رژدی له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێك له سه‌ره‌تاوه زمانی دایكیی به باشی فێر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی بمێنێته‌وه و كاڵ نه‌بێته‌وه، نه‌خاسمه به‌هۆی شه‌پۆله جۆراوجۆره‌كان كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر زمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان پێش ده‌خات و هه‌ندێكیان ده‌خاته دواوه.
به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له‌لایه‌ن سه‌هێن موفتی له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌لقه‌ی ئه‌م جاره‌ی تایبه‌ت كرد به‌و بابه‌ته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش میوانداری هه‌ر یه‌ك له مامۆستا شوكرییه عه‌بدولڕه‌حمان، مامۆستای زمانی كوردی، سامان سیوه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ریاد فازڵ، سه‌رۆكی ئینستیتیوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین كرد و به یه‌كه‌وه باسیان له پڕۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به پاڵپشتی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام ده‌درێت بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی كورد له تاراوگه به زمانی كوردی.
له سه‌ره‌تادا شوكرییه عه‌بدولڕه‌حمان كه به‌شێوه‌ی "ئۆنلاین" منداڵانی كورد له تاراوگه فێری زمانی كوردی ده‌كات، باسی له سه‌ختی پڕۆسه‌كه كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه بووه‌ته به‌شێك له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی كورد و فێربوونی زمانی كورد.
شوكرییه عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و پڕۆگرامه‌ی فێری منداڵانی كوردی تاراوگه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌مان پڕۆگرامی خوێندنه له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. روونیشی كرده‌وه وه‌ڵامی قوتابیان بۆ ئه‌و بابه‌ته ئه‌رێنییه و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌كانیشیان په‌سندیان كردووه و پاڵپشتی پڕۆسه‌كه‌ن.
له لای خۆیه‌وه سامان سیوه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پڕۆهسهیه له سه‌ره‌تادا پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌ری ناوه‌ندیی ره‌وه‌ندی كوردی بوو له تاراوگه، كه ساڵی 2021 په‌رۆشی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌ربڕی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كردووه و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لێیان وه‌رگیراوه و په‌سندی پڕۆژه‌كه‌ی كرد.
سامان سیوه‌لی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی راسته‌وخۆ پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕیوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا ده‌ست كرا به ئاماده‌كاریی و رێككاره ته‌كنیكییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی كورد له تاراوگه به زوویی بكه‌ونه ناو پڕۆژه و سوودمه‌ند بن.
باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ته‌واوبوونی رێككاره ته‌كنیكییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی مامۆستایانی پسپۆڕ له هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی، توانیان له مانگی ئاداری ساڵی 2021ـدا ده‌ست به خوێندنی كۆرسی یه‌كه‌م بكه‌ن، كه هه‌ر كۆرسێك شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت و تا ئێستا توانراوه سێ كۆرس بخوێنن و 750 قوتابی له كۆرسه‌كان سوودمه‌ند بوونه و به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات فه‌ریاد فازڵ، سه‌رۆكی ئینستیتیوتی خوێندنی كوردی له به‌رلین خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به پێشخستنی زمانی كورد و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی كورد له تاراوگه به زمانی دایك. رایشیگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور له شوباتی 2023ـدا رێزی بۆ زمانی كوردی گه‌ڕانده‌وه، كاتێك فه‌رمانی كرد ئه‌و بیانییانه‌ی له كوردستان كار ده‌كه‌ن، مه‌رجه فێری زمانی كوردی ببن و رێزی لێ بگرن.
فه‌ریاد فازڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به زمانی كوردی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن و له ماوه‌یه‌كی كورتدا زمانی كوردی به 12 زمانی بیانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه نووسینگه‌یه‌كیان له كوردستان هه‌یه و پڕۆهكانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆگرامێكیان داناوه كه یه‌كه‌م جاره كارێكی له‌م شێوه‌یه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه بیانییانه‌ی دێنه كوردستان و تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی‌یان له ئاسته‌كانی (ئه‌ی، بی و سیی) بۆ ده‌كرێت.