هه‌نارده‌ی گازی رووسیا بۆ ئه‌وروپا زیاد دەكات

K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز رایگه‌یاندووه، هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا به رێژه‌ی 10.4% به‌رزبووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌شی به‌وه كردووه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر گازی سروشتی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌نارده‌ی گازی رووسیاش له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا به‌بڕی نزیكه‌ی 10 ملیار مه‌تر سێجا زیادیكردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان رووسیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه لاواز بووه، ئەمە ھۆكار نەبووایە پێشبینی ده‌كرا هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا زیاتریش بێت.