هه‌نارده‌ی گازی رووسیا بۆ ئه‌وروپا زیاد دەكات

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی تایبه‌ت به ‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز رایگه‌یاندووه‌، هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا به‌ رێژه‌ی 10.4%  به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر گازی سروشتی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و هه‌نارده‌ی گازی رووسیاش له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا به‌بڕی نزیكه‌ی 10 ملیار مه‌تر سێجا زیادیكردووه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان رووسیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیان ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ لاواز بووه‌، ئەمە ھۆكار نەبووایە پێشبینی ده‌كرا هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا زیاتریش بێت.

Fly Erbil Advertisment