ناوەرۆکی کۆبوونەوەیەکی حەماس و حووسییەکان لە لوبنان ئاشکرا دەکرێت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی حەماس و حووسییەکان لە لوبنان ئاشکرادەکرێت
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی حەماس و حووسییەکان لە لوبنان ئاشکرادەکرێت

K24 - هەولێر

حەماس و حووسییەکان ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی)، لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی حەماس و حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو شاندی حەماس و حووسییەکان لە لوبنان کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر فراوانکردنی هەماهەنگی و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە کۆبوونەوەکەی لوبنان هەردوولا باسیان لە ڕۆڵی تەواوکەری حووسییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل کردووە، بەتایبەتی ئەو کاتەی سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ڕەفەح.

دوای 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حووسییەکانی یەمەن وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی فەڵەستین بڕیاریاندا لە دەریای سوور پەلاماری سەرجەم ئەو کەشتییە بازرگانییانە بدەن، کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە 70 هێرشیان لە دەریای سوور کردووە.