هیوا سوعاد ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ کۆمێدیا تاقی دەکاتەوە

K24 - هەولێر:

لە دوای پێشکەشکردنی شانۆنامەی "مەم و زین" و "ئافرەت لە دۆزەخ" و نووسینی دەیان دەق و کاری شانۆیی وەک شانۆکار و دەرهێنەر، ئەمجارەیان "هیوا سوعاد" ئەزموونێکی نوێ لە دنیای کۆمێدیا تاقی دەکاتەوە و 27ـی ئاداریش لە هۆڵی میدیا دەست بە نمایشی شانۆگەرییە نوێیەکەی دەکات، کە ناوی نراوە "ئەوەم بەسەرهاتیە".

شانۆگەرییە چیرۆکێکی تەنزئامێزە و هەریەک لە هونەرمەندان "یوسف عەبدولڕەحمان، عەلی عەبدولباقی، شنیار محەممەد، شەیما فریاد، مام سەعید" تێیدا بەشدارن و دەیانەوێ بە کۆمێدیا پەنجە بخەنە سەر گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی.

"هیوا سوعاد" سەبارەت بە شانۆگەرییەکەی بۆ کوردستان24 دەڵێت: شانۆگەری ئەوەم بەسەر هاتیە رەنگدانەوەی ژیانی هەموو تاکێکی کوردە، کە گیرۆدەی چەند گرفتێکی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە و بە دوای خاڵی چارەسەر دەگەڕێن و بە پەیامە کۆمێدییەکانی دەردە دڵی خۆیان دەکەن.

657
Fly Erbil Advertisment