لە هەولێر لە ڕۆژی شانۆدا "ئەوەم بەسەر هاتییە" نمایش دەکرێت
K24 - هەولێر
له هه‌ولێر، شانۆی "ئه‌وه‌م به‌سه‌ر هاتییه" له نووسینی ئۆلیڤیه شیاتشاری و ده‌رهێنانی هیوا سوعاد یونس لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ نمایش ده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری هونەری سینەما و شانۆ لە هەمان کاتدا دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، نمایشى شانۆكه له ڕۆژی چوارشه‌ممە 27ـی ئادار سه‌عات 9:30ـی شەو له هۆڵی میدیا ده‌بێت. له شانۆكه‌دا یوسف عوسمان، مام سه‌عید، عه‌لی عه‌بدولباقی، شه‌یما و شنیار ڕۆڵ ده‌بینن.
بەگوتەی ئەو "شانۆگه‌رییه‌كه باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك نمایش دەکرێت".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، هه‌وڵی زۆر هه‌بوو بۆ هونه‌ری شانۆ، کە بە یەکێک لە ڕیزبەندی هونەرەکانی پێشەنگ دادەنرا و لەلایەن خەڵکییەوە بایەخی زیاتر پێ دەدرا، بەڵام ئێستا ئەو هونەرە بەرە بەرە ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات بەهۆکاری جیاواز.