ڕەحمان خانی: لەماوەی دوو ڕۆژدا زۆربەی بەنداوەکان سەرڕێژ بوونە

سەرڕێژبوونی بەنداوەکان
سەرڕێژبوونی بەنداوەکان

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی بەنداوەکان سەرڕێژ بوونە و 120ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێچووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا زۆربەی بەنداوەکان سەرڕێژ بوونە ئێستە بەنداوی دووکان؛ 16سم بەرز بووەتەوە، 44 ملیۆن سێ مەتر ئاوی تێچووە .

بەگوتەی ئەو،  لە دوو ڕۆژدا 39 ملم باران باریوە. هەروەها تێکڕای بەرهەمی کارەبا لە وێستگەی کارەبای دووکان 65 مێگاوات.لە کاتژمێرێکدا بووە".

ڕەحمان خانی گوتیشی: "بەنداوی دەربەندیخان؛ 42سم بەرزبۆتەوە. 67ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێچووە.  لە دوو رۆژدا69 ملم باران باریوە. تێکڕای بەرهەمی کارەبا لەو وێستگەدا 92 مێگاوات لە کاتژمێرێکدا بووە".

هەروەها بەنداوی دهۆکیش؛ "4.07م بەرزبۆتەوە، 9ملیۆن سێجا ئاوی تێچووە، لە دوو رۆژدا186 ملم باران باریوە".

ڕاشیگەیاند، "کۆی هەرسێ بەنداو 120 ملیۆن مەترسێجا ئاویان لە دوو ڕۆژدا  تێچووە. لە ئێستاشدا بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان پڕ بوونە سەرڕێژ بوونە."