محەممەد عەبدولقادر: چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمی كوردستان 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ن. هاوكات گوتیشی: "مانگانه پێویستمان به 949 ملیار دیناره بۆ مووچه". ده‌شڵێت: "چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکەین".
محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، 800 هه‌زار مووچه‌خۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، دیوانی چاودێری دارایی عێراق، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كه‌ن و كه‌مترین تێبینییان له‌سه‌ر ژماره و تهمویلهكان هه‌یه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی مووچه داوای 949 ملیار دیناری كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان پاره‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان، كه‌سوكاری ئه‌نفال و زیندانه سیاسییه‌كانییان نه‌نارد.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان مانگانه به فیعلی 949 ملیار دیناری بۆ مووچه پێویسته، كه ده‌كاته 11 ترلیۆن و 388 ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك".
له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا، محەممەد عەبدولقادر راشیگه‌یاند، 16 ترلیۆن و 498 ملیار دینار پشكی هه‌رێمی كوردستانه له بودجه‌ی فیدراڵ‌دا، له كۆی ئه‌مه به چه‌ندین قۆناغ و به شێوه‌ی قه‌رز چوار ترلیۆن و 698 ملیار دینار تاكو ئێسته به ده‌ستمان گه‌یشتووه".
له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه ده‌ڵێت، چوار سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، كه بریتیین له داهاتی نه‌وت، ته‌مویلی به‌غدا بۆ مووچه، هه‌روه‌ها پێدانی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵ به قه‌رز و داهاتی ناوه‌خۆیی.
تایبه‌ت به ورده‌كاری داهاتی ناوخۆیی گوتی: له‌سه‌دا 15ـی داهاتی ناوخۆیی كاش نییه، تاكو به ده‌ست وه‌ریبگری و پاشان خه‌رجی بكه‌ی، یاخوود ناتواندرێت پاره‌ی مووچه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
ئاشكراشیكرد، هه‌ر به‌و داهاتی ناوه‌خۆییه حكومه‌ت ئیداره‌ی خۆی پێ ده‌كات و نه‌سرییه‌ی دام و ده‌زگاكان پێ دابین ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "لیستی هەموو مووچەخۆرانمان بۆ بەغدا ناردوو بە کۆدی هێزە ئەمنییەکانەوە و ئێستا وردبینی دەکرێت و هیچ بیانووێک نەماوەتەوە بۆ بەغدا تا تەواوکاری مووچەی مانگی شوبات رەوانە نەکات".
ئاشكراشیكرد، چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.