هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می فیدراڵی عێراقدا، چه‌ندان مافی ده‌ستووری هه‌یه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی حكوومه‌تی فیدراڵی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ده‌ستووریی و ئه‌خلاقی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه. هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2005 له ده‌ستوور دانی پێدا نرا و چه‌ندان مافیشی هه‌یه.
ده‌ستووری ساڵی 2005 چه‌ندان مافی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له مادده‌ی چواردا زمانی كوردی له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی به فه‌رمی ناساندووه. هه‌روه‌ها له مادده‌ی 106/ب2 دڵنیایی دراوه له به‌كاربردن و دابه‌شكردنی داهاتی دارایی فیدراڵی به باشترین شێوه، هه‌روه‌ها له هه‌مان مادده و له بڕگه‌ی سێیه‌مدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ریی له ته‌رخانكردنی بودجه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
له مادده‌ی 111ـدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمه‌كان مافی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كان و خه‌ڵكی عێراقه. هه‌روه‌ها له مادده‌ی 112ـدا ڕوون كراوه‌ته‌وه هه‌رێمه‌كان ده‌توانن له ناوچه‌كانی خۆیان نه‌وت و گاز به‌رهه‌م بێهێنن و به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
له مادده‌ی 115ـدا هاتووه: "هه‌ر شتێك له سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ ئاماژه‌ی پێ نه‌كرابێت، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان، ئه‌گه‌ر ناكۆكیش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان دروست بوو، پێشینه بۆ یاسای هه‌رێمه‌كانه."
سه‌باره‌ت به مادده‌ی 120، ڕوون كراوه‌ته‌وه هه‌رێم مافی داڕشتنی ده‌ستوورێك بۆ خۆی هه‌یه، هاوكات له مادده‌ی 121/ب1 جه‌خت كراوه‌ته‌وه، هه‌رێمه‌كان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییان هه‌یه، به هه‌مان شێوه له بڕگه‌ی دووه‌مدا ئاماژه به‌وه كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌مواری جێبه‌جێكردنی یاسای فیدراڵی له هه‌رێمه‌كان هه‌یه و له بڕگه‌ی سێیه‌مدا هاتووه: "ده‌بێت له داهاتی فیدراڵ‌دا پشكێكی گونجاو بۆ هه‌رێمه‌كان ته‌رخان بكرێت، كه ته‌واوی پێویستییه‌كانی پڕ بكاته‌وه و به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بێت." هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی چواره‌می هه‌مان مادده‌دا خراوه‌ته ڕوو، نووسینگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم له باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كرێته‌وه. له بڕگه‌ی پێنجه‌میشدا دووپات كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌كانه‌وه هه‌بێت له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم دایه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و مافه ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵ له ساڵی 2014ـوه له ڕووی سیاسی، سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ر قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان داناوه و مافه‌كانی پێشێل ده‌كات، ئێستاش ده‌ست بۆ قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بردراوه هاوكات له‌گه‌ڵ 11 بڕیاری دادگای فیدراڵ له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا كه له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردوون له كاتێكدا له مادده‌ی 13/ب2ـدا هاتووه، نابێت هیچ بڕیار و یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌ربكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیاریەتییەکی دەستووریی و ئەخلاقی کە ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە جێبەجێ بکەن بۆ دابینکردنی مووچەکان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە: "ئەو ئەرکەی لەسەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەموومان جێبەجێ کردووە، بە سوپاسەوە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە مەعنییەکان هەموو کاری پێویستییان کردووە بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارەکان بگرنەبەر و هەموو ئەو بیانوویانەی تاوەکو ئێستا بەکارهێنراون هەموویان نەهێڵن".