عه‌توان عه‌توانی: په‌رله‌مان چاوه‌ڕانی گه‌یشتنی خشته‌ی یاسای بودجه‌ی 2024ـه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیژنه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خشته‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵییه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه؛ به پێویستیشی ده‌زانێت په‌له بكرێت له په‌سندكردنی.
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، لیژنه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خشته‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵییه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له په‌سندكردنی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به پاره‌داركردن و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جارێكی دیكه داوای له حكوومه‌ت كرده‌وه په‌له بكات له ناردنی خشته‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی په‌له له په‌سندكردنی بكرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە شڤان جه‌باری، پەیامنێری کوردستان24 تێیدا ئامادەبوو، ڕایگەیاند، حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 و دوای ته‌واوكردنیشی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 14ـی ئادار، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی 2024 ته‌واو بووه و ده‌قه‌كانی ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وامن؛ هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و پرسه، كۆبوونه‌وه‌كانی خێراتر كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2024 ده‌گاته 228 ترلیۆن دینار.